٧ تەمووز ٢٠١٦ - ٠٥:٢٧
پیداگری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لەسەر بە هێزتربوونەوەی یەکبوونی ئۆمەتی ئیسلامی

حەزرەتی ئایەتۆڵڵا هۆلعۆزما خامنەیی ریبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ویرای جەختکردن لەسەر وریایی ئۆمەتی ئیسلامی بەرامبەر پیلانگێری دوژمنان ناکۆکی نانه وه لەنێوان موسولمانەکانی به گرینگترین ئەولەویەتی ملهوری و زایۆنیزم زانی بۆ زەبر وەشاندن لە یەکیەتی ئیسلامی .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : مەقامی مەزنی ریبەری بەیانی چوارشەممە لە خۆتبەکانی نویژی جەژنی پێرۆزی رەمەزان بە پیرۆز کردنی ئەم جەژنە لوە موسولمانەکان ، وێڕای لیکدانەوەی پیلانەکانی دوژمنان بۆ لاوازکردنی وڵاتانی ئیسلامی ، بەڕاشکاوی فەرمووی ، وڵاتانی ئیسلامی بە وەلا دانانی ناکۆکییەکان و کەڵک وەرگرتن لە ئیمکاناتی جۆر بە جۆر ، دەتوانن بە باشترین شیوە لە ڕیبازی پێشڕەوت و تەعالی ئۆمەتی ئیسلامی چالاکی بکەن .

ئیشارەت دان بە یەکیەتی و هاوکاری ئیسلامی بەردەوام لە برگەکانی جێ سەرنجی مەقامی مەزنی ڕیبەری بووە و بەرێزیان جەختدەکەن کە لە کاتی لاوازی ڕوحیەی هاودەنگی لە نێوان وڵاتانی ئیسلامی دا ، بواری دزە و کنەی دوژمنان لە ڕیزبەندی وڵاتانی ئیسلامی دابین دەبێت .

لە ڕوانگەی مەقامی مەزنی ریبەری ، وڵاتانی ئیسلامی بە ،بە هێزکردنەوەی ڕوحیەی هاودەنگی و یەکبوون دەتوانن لە کنە و دزە و بەڕێوە چوونی پیلانەکانی ئەوان لەڕەوتی نانەوەی جیاوازی لە لایەن دوژمنانەوە لە ناوچە بەتایبەت فەلەستین پێشگیری بکەن .

مەقامی مەزنی ریبەری لە بەیاناتی خۆیان دا بەدەربڕینی پەژارەیان لە ڕووداوە ترۆریستییەکانی ئەمدواییەی تورکیا ، ئێراق و بەنگڵادێش فەرموویان ، دوژمنان وبەکڕێگیراوانی ئەوان بە کردەوەکانی ترۆریستی و بەدی هێنانی ناکۆکی لە نێوان وڵاتانی ئیسلامی گەرەکیانە بیرو ڕای موسولمانەکان بە لاڕێ دا ببەن لە بابەتەکانی سەرەکی وەکوو فەلەستین و مەزلوومیەتی خەڵکی ئەم سەرزەمینە .

ڕیبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بە وەبیرخستنەوەی بارودۆخی هەستیاری ناوچە ی رۆژ هەڵاتی ناڤین و درێژەی قەیران لە سوریا ، ئێراق و یەمەن بەڕاشکاوی فەرمووی ، سەرەڕای ئەوە نابێ سەرنجی موسولمانەکان لە کێشەی سەرەکی یانی داگیر کاری زایۆنیستەکان لە فەلەستین ، بە ڵاڕێ دابچێت . بەرێزیان بە ئاماژە دان بەوەی کە ئامانجی ئیستکبار لە خستنە ڕی نائەمنی لە ناوچە بە مەبەستی لەبیر بردنی کیشەی فەلەستینە ، فەرمووی ، بەرەنگاربوونەوە بۆ ئازادی فەلەستین خەباتێکی ئیسلامی ونەک فەلەستینیە .

هەر بەو چەشنە کە ڕێبەری ەمزنی ئینقلابی ئیسلامی فەرموویان ، سەرقاڵبوونی وڵاتانی ئیسلامی و موسولمانەکان بە مەسەلەکانی لەپەرواێزی بەر چاوی دوژمن ، بواری تووندتر بوونەوەی تاوانکارییەکانی زایۆنیستەکان دژی گەلی فەلەستینی بەدواوە دەبێت . هەر بۆیە لە یەکساڵی ڕابردوو ڕەژیمی زایۆنی لەو کەش و هەوایەی بەدی هاتووە و تووندتر بوونەوەی قەیران لە سوریا ،یەمەن و ئێراق ، بە ئەنجام دانی تاوانکاری زۆرتر دژی گەلی فەلەستین ، پەرەخوازی و تاوانکارییەکانی دژی خەڵکی ئەو سەرزەمینە تووندتر کردۆتەوە . تووندتر بوونەوەی گەماروی غەززە ، شەهادەتی ٢٢٥ فەلەستینی لە ئۆکتۆبری ڕابردوو تابەئێستا و ڕۆنانی هەزاران بینای نوێ لە ناوچەفەلەستینیەکان بۆ شارۆچکە نشینەکان ، هەر لەم ڕەوتە تاوتۆێدەکرێت .

لە وەها ڕەوشیک دا وریایی دانەکانی ریبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لەابرەی شۆێنهاتەکانی کەمتەرخەمی بەرامبەر بەرنامەکانی ئیستکبار و زایۆنیزم لە ناوچە ، نیشاندەری ئەوەیە کە نابێ بە دوژمنانیکی وەکوو ئەمریکا و ئیسرائیل ئیزن بدەین ، بەرنامەکانی خۆی لە پیناو نانەوەی جیاوازی و پەرەخوازییەکانی لە ناوچەکەدا جێبەجێ بکات . لەم ڕووە وەیە کە بەریزیان بە جەختکردن لە سەر وریایی موسولمانەکلان بۆ پووچکردنەوەی پیلانەکانی نگریسی دوژمنان هەروا بەڕاشکاوی دەلێن ،باشترین و کەم خەرجترین ڕیگا بۆ بەرئەنگاربوونەوەی پیلانەکانی ئالۆزکاو و جۆر بەجۆری دوژمنان ، بەهێز کردنەوەی ورەی هاوکاری و یەکبوون لە نیوان وڵاتانی ئیسلامییە .