به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : " ئایە غازی " کچە دە ساڵەکە کە بە دەعوەتی ئیدارەی ئەوقاف و کاروباری خەیریەی ئازەربایجانی خۆر هەڵاتی بو شاری تەبرێز سەفەر کردوە ، دەڵێت : لە شاری تەلەعفەر لە پارێزگای نەینەوا لە دایک بوم بە هۆی هێرشی داعشیە کانەوە ێەم شارەمان جێ هێڵا و بەرەو سنجار بە ڕێ کەوتین ؛ دوای ماوەیەک کە لە سنجار ماینەوە هەواڵمان پێ گەیشت داعش نزیک بوەتەوە و دەبێت سنجاریش جێ بهێڵین ، ئەم شارەشمان بە مەبەستی ڕەبیعە جێ هێڵا بەڵام لە بەر ئەوەی من لە سەیارەی مامم دا بوم و هەموو خێزانم لە سەیارەکەی باوکمدا بونن لە یەک جیا بوینەوە ئەوانمان گوم کرد و بە دەستی داعشە کەوتن .
ئایە وتی : ئێستە من تەنها ماومەتەوە و هیچ هەواڵێک لە خیزانم نازانم ، زیندون یان داعش شەهیدی کردون ، لە ئێستا دا لە ماڵی مامم ژیان بە سەر دەبە م.
پاشان وتی :هەموو کات دەکەومەوە بیری دایک و باوکم و دەگریم و هیچ چارەیەکم نییە خودای گەورە تۆڵەی مەزڵومان لە زاڵمان دەگرێت .
ئایە وتی : ئێستا لە بەینی نەجەف و کەربەلا ژیان بە سەر دەبەین ، و باری ژیانمان زۆر ناجێگیرە ، بەڵام لەگەڵ ئەو هەموو موشکیلانە دا تەنەها دەمەوێت هەواڵێک لە دایک و باوکم ببیسم کە ئایا مردون یان زینووون ، زۆر حەز دەکە م جارێکی تر بیانبینمەوە .
پاشان گوتی : خودا یارمەتیمان بدات تا تەلەعفەر لە دەستی دوژمنان ئازاد بکرێت و بتوانین بگەڕێینەوە بو شارەکەی خۆمان و جارێکی تر بە ئارامش و ئاسایشەوە ژیان بە سەر ببەین
ئەم کچە عێراقیە لە کۆتایی دا وتی : هاتوم بۆ ئیران شایەد بتوانم هەواڵێک لە خێزانەکەم بە دەست بهێنم ، خۆشحاڵم کە بارەدۆخی ئێران جێگیرە و خەڵکی لە نیعمەتی ئەمنیەت بی بەش نیەن .