به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ ، سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین له‌گه‌ڵ یووسف محه‌مه‌د سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان کۆبووه‌وه،له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا ئاشکرایکرد که یه‌کگرتوو هه‌موو هه‌وڵێکی ده‌خاته کار بۆ کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و نزیککردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کان، "ده‌بێت هه‌مولایه‌کیش له‌وه تێبگه‌ن که خاڵه هاوبه‌شه‌کانمان له خاڵه جیاوازه‌کانمان زۆرتره".
ناوبراو زیادیشی کرد: قووڵبوونه‌وه‌ی ناکۆکیه سیاسیه‌کان دوای ئه‌وه‌هات، پێنج حزبه سه‌ره‌کیه‌که‌ی هه‌رێم نه‌یانتوانی له 9 کۆبونه‌وه‌ی پێنجقۆڵیدا بگه‌نه رێککه‌وتن ده‌رباره‌ی پرسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم‌و له‌ماوه‌ی یه‌ک ساڵی رابردووش‌دا، چه‌ندین ده‌ستپێشخه‌ری‌و کۆبونه‌وه ئه‌نجامی نه‌بووه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان.
ئەمینداری گشتی یەکگرتوو ڕایگەیاند: هەوڵەکانی چڕ دەکاتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە نێوان لایەن سیاسیەکان کە ببێتە هەوێنی ئاشتی و تەبایی و یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان لەم قۆناغەی ئێستەدا.
هه‌ر له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا، سه‌رۆکی په‌رله‌مان له‌باسی رووداوه‌کانی ئێستای سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێمی کرد و وتی "نامانه‌وێت هیچ هێز و لایه‌نێک بخه‌ینه ده‌ره‌وه‌ی هاوکێشه سیاسییه‌کان، به‌ڵام ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌کانیش له‌ئاست به‌رپرسیارێتی ئه‌م قۆناغه گرنگه‌دابن و هه‌نگاوه‌کانیان له ده‌ره‌وه‌ی سه‌روه‌ریی یاسا نه‌بێت".
لە دیدارێکدا دوولایه‌ن سه‌باره‌ت به کێشە سیاسی و ئابووریەکانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان کرد و جەخت کرایەوە لەسه‌ر پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکان لە هەرێمی کوردستان .
ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو کە قۆناغی ئێستای هەرێمی کوردستان لە ڕووی ئیقلیمی و نێودەوڵەتیشەوە ئەوە دەخوازێت دەرچەیەک بدۆزرێتەوە بۆ دەرباز بوون لە قەیرانەسیاسی و ئابوریەکان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لەوە زیاتر نەبنە قوربانی ململانێی نێوان لایەنە سیاسیەکان