به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ به گێڕانه‌وه له تووده‌ی زه‌مان، به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێک که کۆشکی سپی بڵاوی کردووه‌ته‌وه، جۆ بایدێن جێگری سه‌رۆک کۆماری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فوونیدا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا، داوای له‌م وڵاته کرد که گوله‌بارانی پێگه‌کانی هێزه کوردییه‌کانی سووریا ڕابگرێت.
له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا، وێڕای جه‌ختکردنه‌وه‌ی بایدێن له‌سه‌ر پێویستی که‌مبوونه‌وه‌ی ئاڵۆزی له ناوچه‌که‌دا، هاتووه: "جێگری سه‌رۆک کۆمار له هه‌وڵه‌کانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ به‌رگری له پێشڕه‌ویی زۆرتری کورده‌کان و کۆنتڕۆڵکردنی ناوچه‌گه‌لێکی زیاترله نزیکی سنووری تورکیا له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه هه‌واڵی دا و له به‌رانبه‌ردا داوای له تورکیا کرد که به ڕاگرتنی هێرشه تۆپخانه‌ییه‌کان، نیازپاکی خۆی بنوێنێت".
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هه‌روه‌ها هاتووه: "دوو به‌رپرسی پایه‌به‌رز به‌ڵێنیان داوه که پێکه‌وه هاوکاری بکه‌ن و جه‌ختیان له‌سه‌ر پاڵپشتی کردنی خه‌ڵکی ئاواره‌ی باکووری سووریا کرد و به‌ڵێنیان دا که ڕێگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یارمه‌تییه مرۆڤ دۆستانه‌کان بهۆ شاری حه‌ڵه‌ب ئاوه‌ڵا بهێڵنه‌وه.
جێگری سه‌رۆک کۆمار له شه‌ڕی تورکیا له‌گه‌ڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) پاڵپشتی خۆی له‌م وڵاته ڕاگه‌یاند و دوو سه‌رۆک، ئامانجی هاوبه‌شی خۆیان به شکستدانی داعش ڕاگه‌یاند و به‌ڵێنیان دا هه‌وڵ بده‌ن بۆ کۆتاییهێنان به‌م شه‌ڕه که له میونیخدا ڕێکه‌وتنیان له‌سه‌ر کرد، ".