به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەعید مموزینی بەپرسی راگەیاندنی لقی ١٤ ی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئاژانسی ھەوالی پەیامنێری راگەیاند : لە گەڕەکی تەئمیمی رۆژھەلاتی پارێزگای موسل بە ھۆی شەڕی نێوان گروپی تیرۆرستی داعش و چەكدارانی نەقشبەندی حەوت تیرۆرست لە ھەردوو لادا کوژراون .
مەموزینی ووتیشی: بەھۆی ئەو شەڕ و پێکدادانە قەدەغەکردنی ھاتوچۆ لە گەڕەکەكە راگەیانرا .
ئاماژەی بەوەش كرد، گروپی نەقشبەندی سەر بە عیزەت دوری بەرپرسی پێشووی رژێمی بەعسن، پێشتر وەک ھاوپەیمانێکی داعش لە سنوری ھەردوو پارێزگای کەرکوک و موسل کاری تیرۆرستیان ئەنجامداوە، بەلام ماوەیەکە لێرەو لەوەی کێشە دەكەوێتە نێوانیان .
ئەو بەرپرسی باسی لەوەشکرد، لە ئێستاشدا تیرۆرستانی داعش كوردەكانی دانیشتووی گوندی فازلیە دەردەكەن، لە شوێنی ئەوان عەرەبی خوارووی موسل نیشتەجێ دەكەن.