١٤ ئایار ٢٠٢٥ - ٠٠:٠٧
Source: Mehrnews
پێشوازی ئێران لە بڕیاری پەکەکە بۆ هەڵوەشانەوە

کۆماری ئیسلامی ئێران پێشوازی لە بەیاننامەی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە کرد.

 ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وێڕای پێشوازی لە بەیاننامەی ڕاگەیاندنی چەکداماڵین و هەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان، جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەیاننامەی ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە ئەمە بە هەنگاوێکی گرنگ دەزانین.

وتیشی: بۆ ڕەتکردنەوەی توندوتیژی و پتەوکردنی ئاسایش، هیوادارین تەواوبوونی ئەم پرۆسەیە ببێتە هۆی بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و ئاشتی لە تورکیا و ناوچەکە.

ئەمڕۆ دووشەممە پارتی کرێکارانی کوردستان، بڕیارەکانی کۆنفرانسەکەی ڕاگەیاند، کە بریتی بوو لە هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی حزب و کۆتاییهێنان بە شەڕی چەکداری، بەمەش کۆتایی بەو چالاکییانە هێنا کە بەناوی پەکەکە [پارتی کرێکارانی کوردستان] ئەنجام دەدرێن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha