بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە تویتێکدا لە کادانەوە بڕیارەکەی پەکەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکەی خۆی، ئەو هەوڵەی نیشانەیەک لە پابەندی بە بانگهێشتەکەی عەبدوڵڵا ئۆجالان و دەسپێکی قۆناغێکی نوێ لە ڕێگای سیاسی و ئاشتیخوازانە وەسف کرد.
ناوبراو لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسی: بڕیاری پەکەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکەی و کۆتایی هێنان بە ڕوانگەی شەڕی چەکداری، ڕێز بۆ بانگهێشتەکەی ئۆجالان و دەسپێکی ڕەوتی سیاسەتی دیمۆکراتیکە.
کۆبانێ بە ئاماژە بە ڕۆڵی مێژوویی و سەرەکی پەکەکە لە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین زیادی کرد: ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین کە ئەو هەنگاوە نوێیە دەتوانێت ڕێگا بۆ دەسپێکی ڕەوتی سیاسی و ئاشتیخوازانە لە ناوچەکە هەموار بکات.
فەرماندەی هەسەدە هەروەها هیوای دەربڕی کە سەرجەم لایەنە پێوەندیدارەکان هەوڵی پێویست بدەن و هەموو دۆستان لە ئەو ڕەوتە پاڵپشتی بکەن.
هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوی پەکەکە هەنگاوێک لە درێژەی کۆتایی هێنان بە شەڕی چەکداری و دەسپێکی ڕەوتی دیمۆکراتیکە.
Your Comment