٧ ئایار ٢٠٢٥ - ٢٢:١٩
Source: Mehrnews
ڕێبەری ئێران: گرینگترین ئەرکی حەوزە، هەوڵی ئاشكرا و دروست کردنی بەستێن بۆ شارستانیەتی ئیسلامیە

ڕێبەری ئێران لە پەیامێکدا بۆ کۆنگرەی نێودەوڵەتی سەدەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حەوزەی علمیەی قوم وتیان: گرینگترین ئەرکی حەوزە، هەوڵی ئاشكرا و دروست کردنی بەستێن بۆ شارستانیەتی ئیسلامیە.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا بۆ کۆنگرەی نێودەوڵەتی سەدەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حەوزەی علمیەی قوم، وێڕای شی کردنەوە و بوارەکانی بەکارهێنانی جۆراوجۆری حەوزە لەسەر پێداویستییەکانی بەدی هاتنی حەوزەیەکی پێشەنگ و لێهاتوو کە داهێنانی هەبێت، بەڕۆژ بێت و وەڵامدەری دیاردە نوێیەکان بێت، قسەیان کرد و جەختیان کرد: گرینگترین ئەرکی حەوزە هەوڵی ئاشکرایە کە ئاشکراترین نمانەکانی داڕشتنی هێڵی سەرەکی و ناسەرەکی شارستانیەتی نوێی ئیسلامی و شی کردەوە و پەرەپێدان و چا کردنەوەی فەرهەنگ لە کۆمەڵگایە.

لە دەقی پەیامەکەی ڕێبەری ئێراندا هاتووە:

و الحمد لله ربّ العالمین و افضل الصّلاة و السّلام علی سیّدنا محمّد المصطفی و آله الطّاهرین سیّما بقیّة الله فی العالمین.

کردنەوەی حەوزەی پیرۆزی قوم لە سەدەی چواردەی هەتاوی، دیاردەیەکی بێ وێنە بوو کە لە نێو دڵی ڕووداوی گەورەدا ڕووی دا؛ ڕووداوگەلێک کە کەشی ڕۆژاوای ئاسیای تاریک کرد و ژیانی گەلانی دەسخۆشی شڵەژان و لەناوچوون کرد.


حەوزە لە ساڵانی سەرەتاییدا، بە خۆڕاگری لە ژێر تێخی ڕەزاخان کە بۆ لەناوبردنی نیشانە و بنەماکانی دین ڕوحمی بە گەورە و بچووک نەدەکرد، سەلامەت دەرچوو، ئەو ستەمکارەش لەناوچوو و حەوزە لە ژێر گوشارەکاندا مایەوە و گەشەی کرد و لێیەوە هەتاوێک وەکوو حەزرەتی ڕۆحوڵڵا دەرکەوت.


دەرچووی هەمان حەوزە پڕ لە بەرەکەیە بوو کە ئێرانی کردە نمانەی ئیسلام خوازی لە جیهانی ئیسلام و پێشەنگی چوون بەرەو لای دین لە سەرتاسەری جیهان. بە بیر و هزرەکانی ئەو بوو کە کۆماری ئیسلامی لەدایک بوو؛ بە بوێری و پشت بەستنی ئەو بە گەلی ئێران هەمبەر هەڕەشەیان سینەی کردە قەڵغان و سەرکەوت.

چەند خاڵ هەیە کە باسی دەکەم و پێدەزانم کە لە ئەمڕۆ و سبەینێی حەوزە بەکار دێت:

یەکەمیان پرسی حەوزەی علمیە و ناوەرۆکی قووڵیەتی و دووهەمیش ڕاهێنانی هێزی لێهاتوو و لەبەرچاو گرتنی دوو پرسی ڕاهێنان و پاک کردنەوەیە و سێهەمیش هێڵی پێشەوەی بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشەکانی دوژمن لە بواری جیاواز، خاڵی دیکە ناوەند بوونی هاوکاری لە بەرهەمهێنان و شی کردنەوەی سیستەمی کۆمەڵایەتی و پێنجەمیش داهێنانی شارستانی لە چوارچیوەی پەیامی جیهانی ئیسلام

لێرەدا قسەکانم کۆتایی دەهێنم و داوای سەربڵندی و سەرکەوتنی ڕۆژ لە دوای ڕۆژم هەیە بۆ ئیسلام و ئۆمەتی ئیسلامی و ئێران و حەوزە علمییەکان و سەرکەوتن بە سەر دوژمن لە خودای گەورە دەکەم.


والسّلام علیکم و رحمة‌الله و برکاته
سیّدعلی خامنه‌ای

Your Comment

You are replying to: .
captcha