، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشە سەربازییەکانی ڕژیمی سەربازی بۆ ناوچە جۆراوجۆرەکانی سووریا و بوردومان و خاپوورکردنی بنکەگەلی بەرگری و دامەزراوە ناسەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە دیمەشق، لازقیە، ئەدلەب، حما، قەنیترە و دەرعای بە توندی ئیدانە کرد.
ناوبراو جەختیشی کرد: ئەوڕۆ بۆ هەمووان ڕوون و ئاشکرایە کە ئامانجی سەرەکیی ڕژیمی داگیرکەر، لەناوبردنی توانستی بەرگری، ئابووری و ژێرخانیی سووریا وەک وڵاتێکی سەربەخۆیە، بۆوەی بتوانێ پەیجووری ئامانجە شەڕئاژۆییەکانی خۆی لەو وڵاتە و ناوچەدا بێت و لە پەناشیەوە درێژە بە کۆمەڵکوژی و داگیرکارییەکانی لە فەلەستین و لوبناندا بدات.
بەقایی بە بیرهێنانەوەی هەڵوێستی هەمێشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ زەروورەتی پاراستنی تەواوەتی سەرزەوینی، سەروەری و سەربەرزیی دەوڵەت و گەلی سووریا وەک وڵاتێکی سەربەخۆ و گرنگ لە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا، خوازیاری هەست بە بەرپرسایەتیی کۆمەڵگای جیهانی، وڵاتانی ناوچە و هەموو لایەنە داشدارەکان لە دۆخی ئێستای سووریا و هەڵویستگرتنیان هەمبەر بە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بوو.
Your Comment