١٤ نیسان ٢٠٢٥ - ٢٣:١٤
Source: Mehrnews
ئایەتوڵا خامنەیی: دوژمن لە پێشکەوتنی ئێران تووڕەیە

کۆمەڵێک فەرماندەی هێزە چەکدارەکان لەگەڵ ڕێبەری باڵای ئێران کۆبوونەوە.

  دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، گرووپێک لە فەرماندەکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران بە بۆنەی سەری ساڵی نوێ کۆبوونەوە.

ڕێبەری باڵای ئێران ڕایانگەیاند: پێشکەوتنی ئێران، دوژمنەکانی تووڕە و بێهیوا کردووە. بێگومان خاڵی لاوازی لە بوارەکانی وەک پرسی ئابووریدا هەیە کە بێ گومان پێویستە چارەسەر بکرێن.

ئایەتوڵا خامنەیی بوونی ئیسلامی و سەربەخۆی نیزامی ئیسلامی بە فاکتەری وروژاندنی دوژمنایەتی بەرامبەر ئێران زانی و زیادیان کرد: ئەوەی دوژمن هەستیار دەکات، ناوی کۆماری ئیسلامی نییە، بەڵکوو ئیرادەی وڵاتێکە کە موسڵمان بێت و سەربەخۆ بێت و پشت بە کەسانی دیکە نەبەستێت بۆ کەرامەتی خۆی، ئەمەش دەبێتە هۆی توڕەبوونیان.

ڕێبەری شۆڕش، بە ئاماژەدان بە نموونەیەک لە هەڵوێستی دووفاقی چەوسێنەرانی جیهانی لە ڕێگەدان بە خۆیان بە توندترین و کارەساتبارترین جۆرەکانی چەک و قەدەغەکردنی پێشکەوتنی بەرگری بۆ ئەوانی دیکە جەختیان کردە سەر بووای بڕوا، ئیمان و ورە، دلێری و پشت بەستن بە خوا لە هێزی چەکداری ئێران.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha