١٠ نیسان ٢٠٢٥ - ٢٠:١١
Source: Mehrnews
ئێران لە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لە هەڵوێستی خۆی پاشگەز نابێتەوە

پەرلەمانتارێکی ئێرانی سەبارەت بە بڕیاری دانوستان، جەختی کرد: ئێران لە هیچ هەلومەرجێکدا لە پاڵپشتی‌کردنی لە گەلانی چەوساوە و مافی ناڤۆکیی خۆی پاشگەز نابێتەوە.

  عەلی حەدادی نوێنەری خەڵکی ساوجبلاغ لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامیدا، سەبارەت بە پێداویستییەکانی دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئێران لەگەڵ ئەمریکا ڕایگەیاند: هەر وەک ڕێبەری ئێران جەختیان کردووە، ئێمە دەبێ لە دانوستانەکاندا سەربەرزی، بەرژەوەندی و قازانجی نەتەوەییمان لە بەر چاو بێت.

ڕاشیگەیاند: پاڵپشتی لە بەرەی بەرخۆدان و گەلی چەوساوەی فەلەستین و یەمەن و بەشێکن لە سیاسەتگەلی سەرەکی و هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران کە لە هیچ دانوستانێکدا لێی پاشگەز نابینەوە.

حەدادی لە داکۆکی لە مافی بەحەقی ئەتۆمی و ناڤۆکی و لێ نەکشانەوەی، جەختی کرد: ئێمە دەبێ هێزی بەرگری و پێشگریمان تۆکمە بکەین و توانستی خۆمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمن بەرزتر بکەینەوە.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha