٧ نیسان ٢٠٢٥ - ٠٠:٤٤
Source: Mehrnews
یەکگرتوویی بێ وێنەی دژبەرانی ئەردۆغان

دژبەران و ناڕازیانی حکومەتی ئێستای تورکیا، هەمبەر بە حکومەتەکەی ئەردۆغان کێشە و جیاوازییەکانیان وەلا ناوە و پێکەوە یەکگرتوو بوون.

 هەواڵدەری ئەسۆشەیتێد پرێس لە ڕاپۆرتێکدا لە ناڕەزایەتیی دژبەرانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و هەوڵ بۆ دەستگیر کردنی شارەوانی شاری ئەستەنبۆڵ نووسی: دەستگیری یەکێک لە بەربژێرەکانی سەرۆک کۆماریی لە مانگی ڕابردوو بە تۆمەتی گەندەڵی ئابووری و هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوێکی کوردی نایاسایی، گەورەترین شەپۆلی خۆپیشاندانی دژە حکومەتی لە تورکیا لە زیاتر لە 10 ساڵی دوایی لێکەوتووەتەوە، خۆپیشاندانێک کە ناڕازیانی بە ڕوانگەی سیاسی جۆراوجۆر و هەندێک جار دژ بە یەکی لە پاڵ یەک کۆ کردووەتەوە.


لە نێوان ناڕەزایان، لایەنگرانی ئەکرەم ئیمام ئوغڵوو دەبینرێت تا وەکوو بگاتە گەنجانێک کە لە بنەڕەتدا هیچ سیاسەتوانێک کاریگەر نەدەزانن و لایەنگری هیچکەس نین. ئەو کەسانە لە چەپی سووسیالیستەوە بگرە تا ڕاستی توندڕەو و لە خوێندکارەوە بگرە تا خانەنشین کراوەکان کۆ بوونەتەوە.

ئەوەی کە هەمووی پێکەوە یەکگرتوو کردووەتەوە، هەستێکی هاوبەشە لە سەر ئەوەی کە حکومەتی ئەردۆغان ڕۆژ بەڕۆژ دەسەڵاتخوازتر دەبێتەوە و بایەخ و یاسا سێکۆلار و دیمۆکراتیکەکان لاواز دەکاتەوە. تووڕەیی ئەوان لە دەستگیری ئیمام ئوغڵوو و هەوڵەکانی حکومەت بۆ سەرکوت، ناڕەزایەتییەکان لە داهاتوودا گەشتر دەکاتەوە.

گەورەترین ناڕەزایەتی لە تورکیا بەڕێوەچووە بەڵام گەنجانی ناڕازی دەڵێن کە پاڵپشتی لە جەهەپە واتا پارتەکەی ئیمام ئوغڵوش ناکەن.

لە نێوان خۆپیشاندەران هەندێک کەس بە نیشانەی گورگی خۆڵەمپێشی کە نمانەی نیشتمانپەروەری توندڕەوە دەبینرێت و هەندێکیشی بە نیشانەی ئاشتی کە زیاتریان چەپ و گرووپەکانی پاڵپشتی کوردەکانن دێتە مەیدان و هەندێکیشی بە دروشم لە دژی پەکەکە هاتووەتە مەیدان و گرووپێکیش بە ئاڵای تورکیاوە هاتووە بۆ خۆپیشاندان.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha