ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: پێنجشەممە 6ی مارچی 2025، میدیا خۆجێیەکانی سووریا ڕایانگەیاند کە هێزەکانی بەرخۆدان لە ناوچە کەنارئاوەکاندا بۆسەیان لە هێزە تیرۆریستییەکەی تەحریرولشام گرتووە و لانیکەم 5 تیرۆریستیان کوشتووە. پاش ئەو ڕووداوە شەڕی چەکدارانە لە لازقیە، تەرتووس و حومس هەڵگیرساوە و تا ئێستا کۆنتڕۆڵی چەندین بنکە، بازگە و ناوەندی دەوڵەتی کەوتۆتە دەست هێزەکانی بەرخۆدان.
لە بەرامبەردا، هێزەکانی ژێر فەرمانی جۆلانی، لە لازقیە و گوندی عەلەوینشینی "جەبەلە" سیاسەتی کۆمەڵکوژیان گرتۆتە بەر و وێڕای دانانی ڕیوشوێنی سەربازی لە کاتژمێر 10ی بەیانی تا 10ی شەو، لە تیپی درۆنیی "شاهین" بە پاڵپشتیی تورکیا بۆ بایکۆتی خۆپیشاندەران کەڵکی وەرگرتووە. هاوکات "العربیه" ڕاپۆرتی داوە کە هێزەکانی ژێر فەرمانی جۆلانی لە ئەدلەب و دیمەشقەوە بەرەو ڕۆژئاوای سووریا بەڕێ کراون.
سەرجاوە خۆجێیەکان لە بەردەوامبوونی شەڕ و ململانێی خەڵکی و هێزە تیرۆریستییەکان لە نزیکی نەخۆشخانەی ئیبنی سینای لازقیە هەواڵیان داوە و تەنیا لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 70 کەس کوژراو و بریندار بوونە. لەمناوە ئاستی بایکۆتی خەڵکی عەلەویی ناوچەکان بە ڕادەیەک دڵتەزێن بووە کە خەڵکێکی زۆر پەنایان بردۆتە بنکەی حەمیمیەم و خوازیاری پاڵپشتی ڕووسەکان لە خەڵکی سڤیل بوونە.
بە گوێرەی شرۆڤەکاران، ڕژیمی جۆلانی لە بەرامبەر شکستی لە کورد و درۆزی، دەستی داوەتە بایکۆتی عەلەوییەکان بۆ ئەوەی دەستگەیشتنی بە دەریای ناوەڕاست بپارێزێت و هەروەها پێدەچی لەو ڕێگەوە هەوڵی پێناسەی پاگەندەیی لە "دوژمنی ناوخۆیی" بۆ ڕۆماڵدانی لاوازییەکان و یەکڕیزیی دەسکردانە بدات.
ناهومێدیی خەڵکی سووریا لە دەوڵەتی تیرۆریستان
لە کاتێکدا کە سووریا بەرەوڕووی مەترسیی هەڵوەشانەوەیە و ڕژیمی زایۆنی بە ئاشکرا باشووری ئەو وڵاتەی داگیر کردووە و نزیکەی یەک لە پێنجی خاکی سووریا لە سنوورە ڕۆژهەڵاتییەکانی لە بندەستی کوردەکانی هەسەدەیە، بەرەنگارنەبوونەوەی ڕژیمی تیرۆریستی جۆلانی لەگەڵ هەڕەشە دەرەوەییەکان، هاوکاتی تەشەنەی کێشەگەلی ئابووری، وێڕای هەڵنەوەشانەوەی دۆسیەی گەمارۆکان، بۆتە هۆی ئەوەی خەڵکی بە ئاراستەی ناڕەزایەتیدا بڕۆن و خوازیاری وەڵامدانەوەی دەسەڵاتدارنی نوێی دیمەشق بن. چۆنکە بە بڕوای خەڵکی دەوڵەتی بەشار سەرەڕای هەموو کێشە ئابوورییەکان، بەرادەیەک بەهێز بووە کە دەوڵەتانی دەرەوەیی وەک تورکیا و ڕژیمی زایۆنی نەوێرن لە "هێڵی سووری سنووری" کە بەپێی ڕێککەوتننامەی 1974 دیاری کرابوو، تێپەڕن.
لە لایەکی ترەوە ڕژیمی جۆلانی سەرەڕای بڕیاری سەرمایەدانەریی 20 ملیارد دۆلاریی قەتەر و یارمەتیی بەربڵاوی ئابووری-لۆجێستیکیی تورکیا و بەڵێنیی دابینکردنی نەوتی سووریا لە لایەن عەرەبستانەوە، توانای ڕاپەڕاندنی بەشێکی زۆری بەڵینەکانی خۆی نییە و جگە لە بایکۆت هیچ بژێرەیەکی تر شک نابات و خەڵکی وەڵامێکی گونجاویان بۆ کەڵکەڵە ئابوورییەکانیان نەدۆزیەوەتەوە.
دوورنووێن
سەرکەوتن یان سەرنەکەوتنی ڕابوونی خەڵکی عەلەویی ناوچە کەنارئاوییەکانی سووریا، پەیوەستە بە کاردانەوە یان کاردانەدانەوەی کورد و درۆزی و مەسیحییەکان. چونکە کەمینە سوورییەکان هەمبەر بە ناوەندخوازانی دیمەشق بەدوایت بووژانەوەی سیستمی فیدراڵ لە سەرتاسەری سووریان. هەر بۆیە لەم هەلومەرجە مەیدانییەدا هەر جۆرە هاوئاهەنگی لە نێوان کەمینەکانی سووریا، شانسی سەرکەوتنیان دەباتە سەر.
ئەنجام
سەرەڕای هەوڵی بەردەوامی دەوڵەتانی ڕۆژئاوایی-عەرەبی بۆ نیشاندانی گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ سووریا، ئەو وڵاتە عەرەبییە زیاتر لە ڕابردوو تووشی ئاڵۆز و لەبەریەک هەڵوەشانەوە هاتووە و ئامادەی لەدەست دانی سەرزەوینەکانی بە هۆی ڕکابەریی ناوچەیی-نێودەوڵەتییە. بۆ وێنە لە حەوتەکانی ڕابردوو "ئەنجومەنی سەربازیی" سوەیدا، توانیویەتی پاشماوەی هێزەکانی جۆلانی لەو پارێزگایە وەدەر بنێت و بانگەشەی "سەربەخۆیی" بکات. بۆیە دەبێ جاوەروان بین و بزانین لەم شەڕ و ئاژاوە ناوخۆییەدا، ڕژیمی جۆلانی تا چەند دەتوانێ ناوچە باشووری و ڕۆژهەڵاتییەکان کۆنتڕۆڵ بکاتەوە. ئەنجامەکەی هەرچی بێت، گۆڕانکارییەکانی داهاتوو نیشان دەدەن کە گەنجانی ئازای سووری لە بەرامبەر لاوازییە ناوخۆیی و دەستدرێژیی بیانییەکان بێدەنگ نابن و توانای گۆڕینی هاوکێشەی مەیدانیان هەیە.
342/*
Your Comment