٨ ئازار ٢٠٢٥ - ٢٣:٤٧
Source: Mehrnews
ڕێبەری دروزەکانی سووریا: ڕەشەکوژی دروزەکان پلانڕێژی کراوە

ڕێبەری دروزەکانی سووریا داوای ڕاگرتنی خوێنڕشتنی شارەکانی کەنار دەریای ئەو وڵاتەی کرد.

  حیکمەت سەلمان ئەلحەجری، ڕێبەری دروزەکانی سووریا خوازیاری ئاگربەست لە کەناراوەکانی سووریا بوو و دژایەتی ئەو کۆمەڵکوژیەی کرد کە بە کوشتنی پلان بۆ داڕێژراو ناوی برد.

ئاماژە بەوەشدا: داوای کۆتاییهێنان به ململانێکان دەکەین و داوا له دەسەڵاتدارانی بەرپرس و تەواوی دامودەزگا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان و نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەین دەستبەجێ به ئەرکی خۆیان هەستن بۆ ڕاگرتنی ململانێکان و کۆتاییهێنان به کوشتن و ڕەشەکوژی خەڵکی دروزە.

ڕاشیگەیاند: بەرپرسیارێتی ئەم قەیرانە لە ئەستۆی ئەو وڵاتانەدایە کە پاڵپشتی شەڕکردنی لایەنەکان دەکەن، کە دەبێت ڕێوشوێنی خێرا بگرنەبەر و هەموو ڕێگەیەک بەکاربهێنن بۆ هەوڵدان بۆ ئەوەی دەستبەجێ ئەم کارەساتە بوەستێنن.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha