٥ ئازار ٢٠٢٥ - ٢٣:٥٠
Source: Mehrnews
یەکێتی ئەورووپا بەیاننامەیەکی دژی ئێرانی پەسەند کرد

یەکێتی ئەورووپا ئەوڕۆ بەبێ ئاماژە بە ناپابەندیی ترۆئیکای ئەورووپی، ڕەخنەی لە بەرزکردنەوەی ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆمی ئێران گرت.

 یەکێتی ئەورووپا ئەوڕۆ لە دانیشتنی ئەنجومەنی حوکام، بۆ جارێکی تر ڕەخنەی لە پلانی ناڤۆکیی ئێران گرت.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، نوێنەری یەکێتی ئەورووپا ئەوڕۆ لە دانیشتنی ئەنجومەنی حوکام لە ڤیەن، بەبێ ئاماژە بە سەرپێچکاریی ترۆئیکای ئەورووپی لە ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانی هەمبەر بە ئێران، پاگەندەی کرد کە ئێران لە بەڵێنەکانی خۆی لە بەرجام کشاوەتەوە و زانستێکی بێ‌گەڕانەوەی مسۆگەر کردووە.

وتیشی: یەکێتی ئەورووپا زۆر نیگەرانی بەرزبوونەوەی بەرهەم هێنان و پاشکەوتی ئۆرانیۆمی پیتاندراوی ئێرانە و لوەو سۆنگەوە داوا لە هەموو وڵاتان دەکات لە پاڵپشتی بکەن لە ڕاپەڕاندنی بڕیارنامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha