٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ١٩:١٠
نێچیرڤان بارزانی بۆ نێوەندگیری کورد و ڕژێمی جۆلانی دەچێتە دیمەشق

سەرچاوەیەكی ئاگادار ڕایگەیاند: مەسعوود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هەوڵی نێوەندگیری لە نێوان كوردانی سووریا و ڕژێمی نوێی سووریا داو و بڕیارە بەمنزیكانە گفتوگۆكان دەستپێبكەن.

  "نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە نیازە سەردانی سووریا بكات و بە ناوچەكانی کوردستانی سووریادا بگەڕێتەوە بەمەبەستی نزیككردنەوەی هەردوولا".

بەگوێرەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، كە ئەمڕۆ دوشەممە بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندووە، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی نێوەندگیری لە نێوان کوردانی سووریا و ڕژێمی نوێی دیمەشق بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع كردووە بە مەبەستی كۆبونەوە و دیالۆگ.

342/