چاودێری مافی مرۆڤی سووریا لە ڕاپۆرتێکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا بڵاوی کردۆتەوە، ئاشکرای کرد کە زیاتر لە 9200 کەس لە هاووڵاتیانی سووری کە ڕێژەیەکی بەرچاویان ژن و منداڵن(504 منداڵ و 550 ژن)، لە ماوەی ساڵی 2025دا بە هۆکاری جۆراوجۆری وەک پاکتاوی فیرقەیی، لەسیدارەدان، ئەشکەنجە، شەڕی چەکدارانە، تەقینەوە و هێرشی گرووپگەلی ملیشیای وەک داعش و ...، کوژراون.
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، تەنیا لە شەپۆلە توندئاژۆ فیرقەییەکان لە ناوچەگەلی کەنارئاوی و ناوەندی و باشووری سووریا، نزیکەی 2939 کەس و لەوان 68 منداڵ و 213 ژن، لەسێدارە دراون.
Your Comment