١٣ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ٢١:٠٣
کردنەوەی باڵوێزخانەی تورکیا لە سووریا دوای 13 ساڵ

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە دوای 13 ساڵ بچڕانی پێوەندی دیپلۆماتیکی تورکیا و سووریا، باڵو‌ێزخانەی وڵاتەکەیی لە دیمەشق کردووەتەوە.

  وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بورهان کوراوغڵوو وەکوو یەکەم نوێنەری سیاسی ئەو وڵاتە لە سووریا دوای بەشار ئەسەد دیاری کراوە.

بە گوێرەی ئەم بەیاننامە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەو پۆستە نوێیەی بە کوراوغڵوو ڕاگەیاندووە.

باڵوێزخانەی تورکیا لە سووریا لە مارسی 2012 و هاوکات لەگەڵ دەسپێکی قەیرانی سووریا، چالاکی خۆی لە ئەو وڵاتە ڕاگرتبوو.

342/