١٢ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ٢٠:٢٩
شکاندنی ئاگربڕی کوردستانی سووریا لە لایەن هێزەکانی سەر بە تورکیا

تیرۆریستانی سوپای ئازادی سووریا سەرەڕای ئاگربڕی ڕاگەیێندراو، بە پاڵپشتی ئاسمانی تورکیا هەمدیسان هێرشیان کردە سەر سێ بەرەی جۆراوجۆر لە هاوێری بەنداوی تەشرین و لە باشووری کۆبانی.

  تیرۆریستانی سوپای ئازادی سووریا سەرەڕای ئاگربڕی ڕاگەیێندراو، بە پاڵپشتی ئاسمانی تورکیا هەمدیسان هێرشیان کردە سەر سێ بەرەی جۆراوجۆر لە هاوێری بەنداوی تەشرین و لە باشووری کۆبانی و لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە تێهەڵچوون.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، ئەرتەشی تورکیا و تیرۆریستانی پاڵپشتکراوی هێرشێکی قورسیان کردۆتە سەر هاوێری بەنداوی تەشرین و پردی قەرەقوزاق و بە تانک و زرێپۆشەوە هەوڵی پێشڕەوی بەرەو باشووری کۆبانی دەدەن.

ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی رابردوو مەزلوو‌م کۆبانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە پەسندکرانی ئاگربڕ لە نێوان هەسەدە و هێزە پاڵپشتکراوەکانی تورکیا بە ناوبژیگەری ئەمریکا هەواڵی دابوو.

342/