١٠ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ٢٠:٢١
شەوەشێعری فارسی لە مسکۆ؛ پردێکی فەرهەنگی لە نێوان ئێران و ڕووسیا

شەوە شێعرێکی فارسی بە تەوەری میراتی ئەدەبی و موسیقیی ئێران لە ناوەندی میدیایی بریکس پلاس لە مسکۆ بەڕێوە چوو.

 لەم شەوە شێعرە کە بە هەوڵی کەناڵی نێودەوڵەتیی تی‌ڤی بریکس، پەیوەندی فەرهەنگی باڵویزخانەی ئێران لە ڕووسیا و کتێبخانەی دەوڵەتیی ئەدەبیاتی بیانی ڕۆدومینۆ بەڕێوە چوو، هاوکاتی نمایشی گرتەیەکی ڤیدئۆیی لەبارەی ئێران و خوێندنەوەی کۆپلەگەلێک کە بووستان و گوڵستانی سەعدی، چەندین وتاردانی ڕاهێنەری لە بواری ئەدەبیات، موسیقا و وەرگێڕانی فارسی ئاراستە کرا.

مەسعوود ئەحمەدوەند سەرۆکی پەیوەندی فەرهەنگی ئێران و مامۆستا زانکۆی دەوڵەتیی زمانە بیانییەکانی مسکۆ، وەک یەکێک لە وتاربێژان وێڕای وەسف‌کردنی ئەم ڕووداوە بە پردێکی فەرهەنگی لە نێوان ئێران و ڕووسیا، ڕایگەیاند: پەیوەندی فەرهەنگی ژێرخانی بەشداری لە بوارەکانی ترە و پەیوەندی ئێران و ڕووسیا لە چوارچێوەی بریکس گەشەی سەندووە و بەڕێوەچوونی ڕووداوگەلێکی وەک شەوە شێعری فارسی یارمەتیدەری لێک تێگەیشتنی زیاتر و باشتر خەڵکی دوو وڵاتە.

342/