٢ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٩:١٩
خۆپیشاندان لە ئێران دژی تورکیا بەڕێوەچوو

خوێندکارانی زانکۆی ئیمام سادق(دخ) بۆ ئیدانەکردنی پاڵپشتیی دەوڵەتی تورکیا لە تیرۆریستانی تەکفیری-زایۆنی، لە بەردەم باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە تاران گردبوونەوە.

  خوێندکارانی زانکۆی ئیمام سادق(دخ) بە گردبوونەوە لە بەردەم باڵوێزخانەی تورکیا لە تاران و هەڵدانی دروشمی "نەمان بۆ ئیسرائیل و ئەمریکا" و "یا موسڵمانان سووریا خەڵتانی خوێنە"...، وێڕای دەربڕینی هاوخەمییان بۆ ڕووداوەکانی ئەمدواییەی سووریا، هەوڵەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ پاڵپشتی‌کردن لە تیرۆریستانی تەکفیرییان ئیدانە کرد.

خۆپیشاندەران هەروەها بە هەڵداشتنی ئاڵای سووریا پاڵپشتی خۆیان بۆ گەل و دەوڵەتی سووریا ڕاگەیاند.

342/