١ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٩:١٤
وەزیری دەرەوەی ئێران بەرەو دیمەشق چوو

سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، تارانی بەرەو دیمەشقی پایتەختی سووریا بەجێهێشت.

 عێراقچی بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سووریا دەچێتە دیمەشق.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەمە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا دیدار بکات.

وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامی پشتیوانی تاران لە سووریای پێیە.

342/