٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ١٧:١٩
40 ترابایت بەڵگەی نهێنی ئیسرائیل هاک کرا

گرووپی هاکری "حەنزەلە" ڕایگەیاند لە ئۆپراسیۆنێکی سایبریدا، زیاتر لە 40 ترابایت بەڵگە و زانیاری نهێنی یەکەی 8200 ی بەدەست هێناوە.

  گرووپی هاکری حەنزەلە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند کە لە وەڵامی شەهادەتی یەحیا سینوار فەرماندەی سەربازی باڵای بەرخۆدان و سەرۆکی پێشووی نووسینگەی سیاسی حەماس یەکینەی 8200 یان هاک کردووە.

لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە کە گەورەترین و تۆقێنەرترین بەسی یەکەی 8200 ی ئیسرائیلمان هاک کردووە. یەکەی 8200 بۆ شاردنەوە و نەناسراو مانەوە بەش و کۆمپانیای زۆری پێکهێناوە کە گەورەترینیان سیلیکامە.

ئەو کۆمپانیا بەرپرسی داڕشتن و جێبەجێ کردنی سەرجەم ناوەندە سیخوڕییە ئەلکترۆنییەکانی یەکەی 8200 و مووساد لە ئیسرائیل و سەرتاسەری جیهانی لە ئەستۆیە.

لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە کە سەرجەم ئەندامانە سەرەکی و بەرپرسانی کۆمپانیاکە لە ئەفسەرانی نهێنی یەکەی 8200 ن کە شوناس و بەڵگەکانیان بەزوویی بڵاو دەبێتەوە.

342/