٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ١٩:٥٥
ئامانجی هێرشەکانی ئەمڕۆ بۆ سەر بەیرووت کوشتنی فەرماندەیەکی باڵای حزبوڵڵا بوو

سەرچاوە عێبریەکان ڕاپۆرتیان دا کە ئامانج لە بوردمانی چڕی ناوچەی ئەلبستا لە ناوەندی بەیرووت پێتەختی لوبنان، فەرماندەیەکی باڵای حزبوڵڵای لوبنان بووە.

کەناڵی 14 ی تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل ڕاپۆرتی دا کە ئامانج لە بوردمانی چڕی ناوچەی ئەلبەستا لە ناوەندی بەیرووت کە ئەمڕۆ ڕووی دا، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی حزبوڵڵای لوبنان بووە.

لە هەمان پێوەندیدا، ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیل ڕاپۆرتی دا کە ئامانج لە ئەو هێرشە بۆ سەر ناوەندی بەیرووت، تەلال حەیمیە بەرپرسی ئۆپراسیۆنی دەرەکی حزبوڵڵای لوبنان بووە.

342/