٢٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ١٩:٥٧
جۆزێف بورل: حوکمی دەستگیریی نتانیاهۆ دەبێ جێبەجێ بکرێت

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا داکۆکی لە حوکمی دیوانی دادی نێودەوڵەتی لە دژی بەرپرسانی زایۆنی کرد.

  جوزێف بورل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا سەبارەت بە حوکمی دەستگیریی نێودەوڵەتی نتانیاهۆ و گاڵانت، وتی: فەرمانی دیوانی دادی نێودەوڵەتی سەبارەت بە دەستگیریی نتانیاهۆ و گاڵانت سیاسی نییە.

بورل جەختی لەوەش کرد: دەبێ ڕێز لەم بڕیارەی دیوان بگرین و بە هەموو وڵاتان و ئەندامانی دیوانی داد ڕایپەڕێنین.

342/