٢٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ١٩:٥٢
پەیامی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ شەهادەتی شیعەکانی پاکستان

سەرۆک کۆماری ئێران پەیامێکی بە بۆنەی شەهادەتی شیعەکانی پاچەنارای پاکستان بڵاو کردەوە.

  دەقی پەیامەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بەم شێوەیەیە:

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: "سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی حکومەت و نەتەوەی پاکستان و کەسوکاری خەمباری قوربانیانی ئەم ڕووداوە تیرۆریستییە دەکەم ڕووداوی تیرۆریستی ئەمڕۆی ناوچەی کورومی پاکستان کە بووەتە هۆی شەهادەتی دەیان هاووڵاتی پاکستانی و برینداربوونی زۆر کەسی دیکە".

تیرۆر بە هەموو شێوەکانییەوە ئیدانە دەکرێت و کۆماری ئیسلامی ئێران وەک ڕابردوو لە پاڵ وڵاتی دۆست و برای خۆی پاکستاندا دەوەستێت و بە جددی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە مەبەستی قووڵکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا پێوشوێنگیری دەکات.

مەسعود پزشکیان

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران

342/