٢٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ١٥:٠٣
داخوازیی سەرۆک کۆماری ئێران لە پاپای ڤاتیکان

لە پەیامێکدا بۆ پاپا فرانسیس، سەرۆکی کاتۆلیکەکانی جیهان، پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، داوای کرد هەوڵ بدات بۆ پێشگرتن لە بەردەوامبوونی دەستدرێژی نامرۆڤانەی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سەر گەلی ستەملێکراوی غەززە و لوبنان.

 سەرۆک کۆماری ئێران لەو نامەیەدا ڕایگەیاندووە: بێ گومان، ئەم کردەوە لە دۆخی ئێستادا دەتوانێت کاریگەرییەکی شایستە و گرنگی هەبێت لەسەر کەمکردنەوەی ئازارەکان بۆ ئاگاداربوون لە برینداران و لێقەوماوان و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ئامادەیی خۆی بۆ یارمەتیدان لەم پرۆسەیەدا ڕادەگەیەنێت.

پزیشکان لەو نامەیەدا شرۆڤەیەکی لە ستەمی ئیسڕائیل لە دژی خەڵکی فەلەستین داوە و داوای لە ڕێبەری کالتۆلیکەکانی جیهان کردووە ڕۆڵ ببینێ لە وەستاندنی شەڕەکە.

342/