١٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ١٩:١٨
وەزیری بەرگری تورکیا: هیچ بژاردەیەک بۆ ئاشتی لەگەڵ پەکەکە و یەپەگە بوونی نییە

تورکیا هێرشەکانی خۆی بۆ سەر کوردستانی سووریا چڕ دەکاتەوە؛ وەزیری بەرگری تورکیا جەختی کرد کە ئاشتی لەگەڵ پەکەکە و یەپەگە نامومکینە و شەڕی تورکیا تا لەناوچوونی تەواوی ئەو گرووپانە درێژەی دەبێت.

  وەزیری بەرگری تورکیا، یاشار گولەر لە ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە دژی گرووپە کوردییەکان لە سووریا بەرگریی کرد و جەختی کرد کە ئەو هێرشانە درێژەی دەبێت.

ناوبراو راشیگەیاند کە هێزەکانی تورکیا گورزی قورسیان لە هێزەکانی پەکەکە و یەپەگە داوە و هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییەش لە وەڵام بە هێرشە تیرۆریستییەکە بۆ سەر ناوەندی پیشەیی بەرگری تورکیا بووە.

گولەر جەختی کرد: ئێمە هیچ بژاردەیەکمان بە ناوی ئاشتی لەگەڵ پەکەکە نییە. ئەوام یان چەکەکانیان دادەنێن و ڕادەست دەبن یان بەتواوەتی لەناو دەچن.

ناوبراو بە ئاماژە بە هەڕەشە دەرەکییەکان، لە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر تورکیا هەواڵی دا و زیادی کرد: ئەگەری پێکدادانێکی راستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل هەیە و ئەبێ بۆ هەر جۆرە سیناریۆیەک ئامادە بین.

342/