١٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ١٩:١٦
کوژرانی ٢٣ ئەندامی گرووپە تیرۆریستییەکان لە سیستان و بەلووچستان

وتەبێژی مانۆڕی ئۆپراسیۆنی شەهیدانی ئاسایشی بڕیارگەی قودسی هێزی زەوینی سپا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، وتی: ٢٣ کەس لە ئەندامانی گرووپە تیرۆریستییەکان لە سیستان و بەلووچستان کوژران.

  سەردار ئەحمەد شەفایی لە شرۆڤەی دوایین هەوڵەکان لە مانۆڕی ئۆپراسیۆنی شەهیدانی ئاسایشی هێزی زەوینی سپا زیادی کرد: هاوکات لەگەڵ جێبەجێ کردنی ئەو مانۆڕە ٢٣ ئەندامی گرووپە تیرۆریستییەکان لە سیستان و بەلووچستان کوژراون ٢ ٤٦ کەسی دیکەش قۆڵبەست کراون.

ناوبراو وتیشی: لە مانۆڕی ئۆپراسیۆنی شەهیدانی ئاسایش ٢٣ ئەندامی گرووپە تیرۆریستییەکان کوژران و ٤٦ کەسی دیکەش قۆڵبەست کران.هەروەها ڕاشیگەیاند کە ئەو گرووپانە سەر بە ئەمریکان و لە لایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە پڕچەک دەکرێن.


342/