عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلجەزیرە لەسەر هەڵوێستی ئێران لەسەر گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە گفتوگۆی کرد.
عێراقچی لە ئەو گفتوگۆیەدا جەختی کرد کە ئەگەرچی ئێران بەدوای شەڕ و ئاڵۆزتر بوونی ناوچەکەوە نییە، بەڵام بۆ هەموو سیناریۆیەک لەلایەن دوژمنەوە ئامادەیی هەیە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئیسرائیلییەکان دەتوانن ورەی ئێمە تاقی بکەنەوە. ئێمە دەزانین کە هێرشەکە چۆن بووە و بە پێی ئەوە چییەاتی کاردانەوەی خۆمان کە بە وردی لێک دراوەتەوە، نیشان دەدەین.
عێراقچی درێژەی دا: ئیسرائیل بەدوای شەڕی گشت گیر و کێشانی وڵاتانی دیکە بۆ شەڕە. ئێران تەنیا وڵاتێک نییە کە خوازیاری شەڕی بەربڵاو نییە، بەڵکوو هەمووان لە کارەساتبار بوونی ئەو شەڕە ئاگادارن.
ناوبراو زیادی کرد: بەرخۆدان دەتوانێت کاردانەوە بنوێنێت بە ئیسرائیل. نتانیاهۆ لە گەییشتن بە ئامانجی خۆی لە غەززە بۆ لەناوبردنی حەماس شکستی هێناوە و لە لوبنانیش بە هەمان شێوە شکست دەهێنێت.
عێراقچی وتی: پاڵپشتی ئێمە لە بەرخۆدان بە پاڵشتی سیاسی و دیپلۆماتیک سنووردار نابێتەوە و ئەوەی کە پێویست بێت ئەنجامی دەدەین. ئێمە هەرگیز دەست لە پاڵپشتی کردنی بەرخۆدان هەڵناگرین.
ناوبراو زیادی کرد: ڕێگا دیپلۆماتیکەکان لەگەڵ ئەمریکا لە ڕێگای وڵاتانی دیکەوە کراوەتە و بە شێوەی ناڕاستەوخۆ گفتوگۆ دەکەین.