٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٩:٠٢
ئەمریکا و ئەورووپا پاڵپشتی ڕژێمی دڕندەی ئیسڕائیلن

سەرۆک کۆمار لە دیدار لەگەڵ بەرپرسان و چالاکانی میراتی فەرهەنگی وتی: ئەمریکا و ئەورووپا و ژمارەیەکی دیکە کە پاگەندەی مافی مرۆڤ دەکەن و پابەندەی هیچ یاسایەک نین، حکومەتێکی دڕندەیان لێرە داناوە.

  سەرۆک کۆماری ئێران لە دیداری بەرپرسان و چلاکانی میراتی فەرهەنگی وتی: لە ناوچەکە ڕووداوی دوای ڕووداو دەبینین. کێشەکان چارەسەر کردنیان سەختە. ئەمریکا و ئەورووپییەکان پاڵپشتی لە ڕژێمی وەحشی ئیسرائیل دەکەن.

ناوبراو زیادی کرد: ئیسرائیل هیچ چوارچێوەیەکی مرۆیی ناپارێزێت. لە بەرچاوی جیهانەوە منداڵان و ژنان بوردمان دەکات.

درێژەی دا: کێشەکان دەبێتە هۆی ئاوەژۆ کەڵکوەرگرتنی دوژمنان، ئەگەر لە ناوچەکە موسڵمانان کێشەکانیان چارەسەر بکەن دوژمن ناتوانێت هیچ کارێک بکات.

342/