مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران کە بە یاوەری شاندێکی باڵای وەزیران سەردانی ئەمریکای کردووە، لە یەکەم ڕۆژی گەیشتنی بە نیۆیۆرک لەگەڵ بەرپرسانی باڵای میدیاکانی ئەمریکا دیدار و گفتوگۆی کرد.
موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی پێشووی ئێران و ئەندامی ئەنجۆمەنی ستراتێژی دەوڵەت و عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێستای ئێران لەگەڵ پزشکیان لەم دیدارەدا ئامادەبوون و وڵامی پرسیاری میدیاکارانیان دایەوە.
لە دیدارێکدا لەگەڵ بەڕێوەبەرە باڵاکانی میدیای ئەمریکا، پزشکیان ڕایانگەیاند: ڕوانگەی ئێمە سەبارەت بە وڵاتەکەمان و ناوچەکە و جیهان؛ ڕوانگە شەفاف و ڕوونە.
342/