٢٩ ئاب ٢٠٢٤ - ١٩:٢٤
پزیشکیان: ئێران پێداگرە لە پەرەدان بە پێوەندییەکانی لەگەڵ جیهان

سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی نوروێژ ڕایگەیاند: سیاسەتی ئێران دانوستان و پەرەدان بە پێوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی جیهانە.

مەسعوود پزیشکیان لە وەڵامی پێوەندی تەلەفونیی یۆناس گاهێر شتۆرە، سەرۆک وەزیرانیی نوروێژ، بە ئاماژە بە پێشینەی مێژوویی پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات، جەختی لەوە کرد: هیوادارین ئەم گفتوگۆیانە ببێتە هۆی تۆکمەتربوونی پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات و هەروەها گەیشتن بە ڕێکارێکی هاوبەش بۆ سەقامگیرکردنی ئاشتی و پاوەجێی زیاتر لە جیهاندا.

سەرۆک کۆمار لە درێژەدا وێڕای پێداگری لە ڕۆڵی ئاسایشگەرانەی ئێران لە ناوچە و جیهان، ڕەخنەی لە پەیمان‌شکێنیی دەوڵەتی ئەمریکا لە بابەتی بەرجام و وڵاتانی ئەورووپی بۆ ناپابەندبوون بە بەڵێنەکانیان هەمبەر بە ئێران گرت و وتی: سیاسەتی ئێمە سیاسەتی ئاشتی و هاوڕێی و دووربوون لە ناکۆکی و هاوکات پەرەدان بە دانوستان لەگەڵ هەموو جیهانە.

سەرۆک وەزیرانی نۆروێژیش وێرای داکۆکی‌کردن لە پێوەندیی مێژوویی ئێران و نوروێژ، وتی: نوروێژ بەردەوام خۆی بە هاوڕێی ئێران زانیوە و خوازیاری پێشکەوتن و ئاسایشی زیاتری گەلی ئێران بووە و دەبێت.

342/