٣٠ تەمووز ٢٠٢٤ - ١٩:٥٥
ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری ئێران بەڕێوەچوو

ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی نۆهەمین سەرۆک کۆماری ئێران بە ئامادەبوونی میوانانی ناوخۆیی و بیانی لە هۆڵی دانیشتنەکانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی دەستیپێکرد.

ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی یاسایی مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، دەستیێکرد.

ئەم ڕێوڕەسمە بە ئامادەبوونی میوانانی ناوخۆیی، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزەران، بەرپرسانی هێز و نوێنەرانی خەڵکی ئێران بەڕێوە دەچێت و سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو لە هۆڵی گشتیی مەجلیس بە ئامادەبوونی نوێنەران سوێند دەخوات .

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، دوای لێدانی زەنگی کۆبوونەوەی گشتی لەلایەن سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامییەوە، وتاری سەرۆکی پەرلەمان و دواتر وتارەکەی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری پێشکەش دەکرێت.

دواتر بە سوێندخواردنی سەرۆکایەتی و لە کۆتاییدا سەرۆکی هەڵبژێردراو وتار دەدات.

بەشداریی کۆمەڵێک لە بەرپرسانی باڵای نیزام لە مەراسیمی سوێندخواردن

ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی باڵای وڵات و سەرکردە سەربازییەکان لەوانە فەرماندەکانی سپای پاسداران و ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەن لە هۆڵی ڕێوڕەسمەکەدا.

342/