١ حوزەیران ٢٠٢٤ - ٢٠:٠٧
گەنجانی ئێمە سڵاو لە جیهانی دوای ئیسڕائیل دەکەن

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ڕایگەیاند: گەنجەکانمان سڵاو لە جیهانی دوای ئیسڕائیل دەکەن.

 محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە لوتکەی نێودەوڵەتی "غەززە؛ مەزڵۆمی خۆڕاگیر" کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ (شەممە ١٢ی پووشپەڕ ) بە بۆنەی یادی ساڵیادی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (د.خ) و بە ئامادەبوونی ٣٥٠ ڕۆشنبیری بیانی لە ڕێکخراوەکانی لایەنگری فەلەستین بەڕێوەچوو، وتی: جیهان ئەمڕۆ دەنگی غەززە دەبیسێت.

وتیشی: ئەمڕۆ کە شەپۆلی پشتیوانی جەماوەری لە غەززە و ڕەفەحی خۆڕاگر گەیشتە شارەکانی ئەورووپا و ئەمریکا و تەنانەت بەشێک لە هاوپەیمانانی پێشووی ڕژێمی زایۆنیش بڕیاریان داوە بە داننان بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین، ئەمڕۆ کە دادگای نێودەوڵەتیی داد لە لاهە وازی لە منگە منگ هێناوە و بە ڕوونی ئیسرائیلی بە داگیرکەر ناساندووە.

ڕاشیگەیاند کە ئەمڕۆ زانکۆکانی ئەورووپا و ئەمریکا بوونەتە پۆلی ڕزگاری و ئازادی سەرەڕای ئەو چەوساندنەوەیەی کە دڵسۆزانە ئیسرائیل دەیکەن. جیهان دەنگی فەلەستین دەبیستێت.