٢٤ نیسان ٢٠٢٤ - ٢٠:١٠
حکومەتی عێڕاق ناتوانێت لە قەندیل دژایەتی پەکەکە بکات

ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:حکومەتی عێڕاق بەس دەتوانێت لە شەنگال و مەخموور هاوکاری تورکیا بکات بۆ بەرەنگار بوونەوەی پەکەکە چونکوو قەندیل کۆنترۆڵ ناکرێت.

 بابەکر زێباری ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە حکومەتی عێراق ئەگەر بیەوێت لە شەڕی تورکیا دژی پەکەکە هاوکاری بکات بەس دەتوانێت لە شەنگال و مەخموور کە کۆنترۆڵ دەکرێن هاوکاری بکات ئەگینا پەکەکە لە قەندیل کۆنترۆڵ ناکرێت.

ناوبراو زیادی کرد: پەکەکە لە شەنگال لەلایەن حەشدی شەعبییەوە پاڵپشتی دەکرێت.

342/