به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى په‌یامنێرى شارپرێس له كوردستانی سووریا ئاشكرایكرد، دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو سوپای تورکیا ناحیەی تربەسپیو گوندی باکروانی سەر بەشاری دێرکی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆردومانکردووە و کێڵگەی نەوتی (عودە)یان لەتربەسپی کردوەتە ئامانج.
ئه‌وه‌شى وت:سوپای تورکیا کێڵگەی نەوتی لەتربەسپی بۆردومانکردوە، بەڵام تائێستا زیانە گیانى‌و ماددییەکانی ئەو بۆردومانە ڕانەگەیەندراون.
ئه‌وه‌شى وت: له‌ماوه‌ى مانگێكدا ئه‌وه جارى سێیه‌مه توركیا ژێرخانى كوردستانی سووریا بۆردوماندهكاتو جارى دوهمیشه كێڵگه‌ى نهوتو عه‌مباره‌كانى نه‌وت به‌ئامانج ده‌گرێت.
342/