٢٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٣ - ١٩:٤٩
هێزی دەریایی ئێران پاپۆڕێکی جەنگی زیرەکی ڕوونوێنی کرد

ڕێوڕەسمی ڕادەست کردنی کەشتیی جەنگی ئێرانیی دیلمان بە کەتیبەی باکووری هێزی دەریایی ئەرتەش بەڕێوەچوو.

ڕسەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان، پاپۆڕی تەواو ئێرانیی "دیلمان" بە هێزی دەریاریی ئەرتەش لە باکووری ئێران ڕادەست کرا.

ئەم پاپۆڕە جەنگیە تەواو ئێرانییە و بە هەموو جۆرە کەرەستە و سیستمێکی بەرگری و شەڕ کە لە ناوخۆی وڵاتدا دروستکراوە تەیار کراوە و جگە لە گەشتکردن بە مەودای دوور، توانای گەڕان و دۆزینەوە و دەستنیشانکردن و چاودێریکردن و ڕووبەڕووبوونەوە و ئەگەر پێویست بکات، لەناوبردنی هەر هەڕەشەیەکی هەوایی و ڕووی زەوی و ژێرزەوی هەیە.

342/