١٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٣ - ١٥:٠٧
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: دۆخی مرۆیی غەززه زۆر کارەساتبارە

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئەمریکا خۆی وا نیشان دەدات کە هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە دەنێرێت بەڵام دۆخی مرۆیی غەززه زۆر جێی داخە.

حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لە میانەی سەفەرەکەیدا بۆ ژنێڤ بە ڕۆژنامەنووسانی وت: ئەمڕۆ ئێمە لە ژنێڤین و بەدواداچوون بۆ پرسی ناردنی هاوکاری مرۆیی بۆ خەڵکی غەززە دەکەین و لەگەڵ بەرپرسانی غەززە دیدارمان هەیە لە نەتەوە یەکگرتووەکان و خاچی سووری نێودەوڵەتی.

ئاماژەی بەوەشدا کە به داخەوه له دۆخێکدا که ئەمریکییەکان هەموو جۆره چەکێک به فسفۆر و چەکی قەدەغه کراوه و به شێوەیەکی ڕۆژانه له قوبرسەوه یان ڕاستەوخۆ له سەرجەم بنکەکانیان له سەرتاسەری ناوچەکه ڕەوانەی تلاڤیڤ دەکەن و ئەو بۆمبانەش به سەر خەڵکی ستەملێکراو و خۆڕاگری غەززە، دەکرێت.

342/