٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٣ - ١٧:١٥
پارتی دیمۆکرات هەویەی مردوو بۆ دەنگدان بەکار دێنێت

ئەندامێکی پارتی بیرکردنەوەی ئازادی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: پارتی دیموکراتی کوردستان بە پێدانی هەویە بۆ مردووە ئاوارەکان لە هەندێک کەمپدا، ناوەکانیان بەکاردەهێنن بۆ بەدەستهێنانی دەنگی زیاتر لە هەڵبژاردنەکاندا.

لوقمان حەسەن ڕایگەیاند: پارتی دیموکراتی کوردستان کە کۆنترۆڵی بەشێک لە کەمپی ئاوارەکانی مەخمووری بەدەستەوەیە، دوای کشانەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان، هەویەی بۆ مردووەکان دروست کردووە بۆ بەدەستهێنانی دەنگی هەڵبژاردن.

لوقمان حەسەن دەشڵێت: یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و هەندێک لایەنی دیکەی کوردی جەختیان لەوە کردووەتەوە کە دەنگی هەڵبژاردنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ناوی دەنگدەرانی مردوو و ئاوارەکانی سوریا و ئێران و تورکیای تێدایە.

342/