سەرچاوەکانی هەواڵ تاوانێکی نوێی ترسناکی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی دانیشتووانی غەززەیان ڕاگەیاند.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، شەڕڤانانی ڕژێمی زایۆنی بۆردومانی ئۆردوگای ئەلبریجیان کرد و دەستیان بە کۆمەڵکوژییەکی قێزەون کرد.
دەوترێت دەیان کەس لە ژێر داروپەردوودا شەهید بوون.
لە لایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی واڵستریت ژۆرناڵ بڵاویکردەوە: برسێتی لە غەززە بڵاوبووەتەوە و فەلەستینییەکان بەدوای نان و خواردندا دەگەڕێن کە نادۆزرێتەوە.
ڕژێمی زایۆنی ماوەی مانگێکە ئاو، خۆراک، دەرمان و سووتەمەنی بۆ خەڵکی غەززە بڕیوە.
342/