٢٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣ - ١٨:٠٢
غەززە دەبێتە زەلکاو بۆ رژێمی داگیرکەری زایۆنی

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئه گەر زایۆنیسته کان هه ڵه یه کی ستراتیژی بکه ن و بچنه ناو شه ڕی زه مینی، غه ززه ده بێته زەلکاو بۆ سوپای ڕژێمی داگیرکەری قودس.

 حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ٣+٣، کە لە تاران بە تەوەری لێکۆڵینەوە لە پێشهاتەکانی قەفقازی باشوور بەڕێوەچوو، باسی لە دوایین پێشهاتەکانی فەلەستین کرد.

سەبارەت به پێشهاتەکانی فەلەستین وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران هه میشه هەڵوێستێکی ڕوون و دیاریکراوی هەبووه له چوارچێوەی بەها مرۆیییەکانی خۆی، به ها نه ته وه یی و ئایینییه کانی خۆی له باره ی پشتیوانی له بەرخۆدانی فەلەستینییەکان لە بەرامبەر دیاردەی ترسناکی داگیرکاری ئیسرائیل.

وتیشی: ئێمە درێژە بە پشتیوانی سیاسی و نێودەوڵەتی و میدیایی خۆمان بۆ بەرخۆدانی فەلەستین و بەرخۆدانی ناوچەکە لە دژی دیاردەی داگیرکاری دەدەین.

جەختیشی کرد: بەشێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەتایبەتی لە ژێر ئیدارە و کاریگەریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا هەوڵ دەدەن دیاردەی داگیرکاری ئیسرائیل بە تەواوی پشتگوێ بخەن و هەوڵ دەدەن بزووتنەوەی حەماس و بەرخۆدانی فەلەستین لە ناوچەکەدا سنووردار بکەن.

342/