١٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٣ - ١٧:٢٨
هێرش دژی خەڵکی بێ تاوانی غەززە دەبێ خێرا بوەستێندرێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە جەخت لە سەر زەروورەتی ڕاگیرانی شەڕ لە غەززە، وتی: رژێمی زایۆنی هێرشی نامرۆڤانە دەکاتە سەر فەلەستین.

 ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: دۆخێکی پڕئازار لە غەززە دەبینین، بە هۆی هێرشی ناجوامێرانەی زایۆنییەکان بۆ سەر خەڵکی ستەم لێکراوی فەلەستین.

وتیشی: جێگای داخە کە‌کەسانێک کە پاگەندەی بەرگریی لە مافی مرۆڤ دەکەن، ئەمڕۆ چاویان بە سەر راستییەکاندا داخستووە.