١٧ ئەیلوول ٢٠٢٣ - ١٩:٤٤
پێشنیاری ئێران بۆ ئاسایشی باکووری سووریا/ داگیر‌کاریی تورکیا چۆن کۆتایی دێت

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند ئێران بۆ کشانەوەی تورکیا لە باکووری سووریا پێشنیاری هەیە.

 حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە پێشنیاری ئێران بۆ ئاسایشی هاوبەشی سووریا و تورکیا وتی: بەرپرسانی سووری بۆ پاراستنی سنوورە هاوبەشەکانی وڵاتەکەیان لەگەڵ تورکیا ئامادەیی تەواویان هەیە.

راشیگەیاند کە لە دوایین کۆبوونەوەی چوار لایەنەی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران، سووریا، رووسیا و تورکیا لە مسکۆ ئێمە گەڵاڵەیکمان بە ناوی ئێرانەوە پێشنیار داوە بۆ چوونە دەرەوەی هێزەکانی تورکیا لە سووریا .

راشیگەیاند کە ئێران پێشنیاری داوە تورکیا بەڵێن بدات کە هێزەکانی دەکشێنێتەوە و سووریاش دەبێ بەڵێن بدات کە هێزە سەربازییەکانی دەوڵەتی سووریا لەو سنوورەکانی جێگیر بکات و ئێران و رووسیا زامنی ئەم رێککەوتنە بن.

342/