١٣ ئاب ٢٠٢٣ - ١٩:١١
تورکیا 80 شوێنی لە هەرێمی کوردستان بۆردومان کردووە

ڕێکخراوێکی ئەمریکی ڕایدەگەیەنێت: لەمساڵدا تورکیا زیاد لە 80 شوێنی لە هەرێمی کوردستان بۆردومان کردووە و بەو هۆیەوە، هەشت هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە.

کامەران عوسمان، ئەندامی ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی ڕایگەیاند، تورکیا تەنها لەمساڵدا 82 شوێنی لە هەرێمی کوردستان بۆردومان کردووە کە بەهۆیانەوە هەشت هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و سێیانی تریش برینداربوون.

دەشڵێت: کوژراوان و برینداران خەڵکی پارێزگای دهۆک و سلێمانی بوون.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە لەساڵی 2015ەوە تا ئێستا، 147 کەس لە هێرش و بۆردومان و ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا کوژراون و 219 کەسی تریش برینداربوون، ئەمە جگە لەوەی 158 گوند چۆڵکراون و 600 گوندیش مەترسی چؤڵکردنیان لەسەرە.

342/