٣ تەمووز ٢٠٢٣ - ٢١:٠٤
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغدا

جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کۆبوونەوەی کۆمیتەی هاوبەشی ئێران و عێراق گەیشتە بەغدا.


بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری

جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەرێوەچوونی کۆمیتەی هاوبەشی سیاسی ئێران و عێراق چووە بەغدا.

عەلی باقری جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ بەشداریی دەکات لە کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی سیاسی ئێران و عێراق و لەگەڵ بەرپرسانی سیاسی باڵای عێراق گفتوگۆ دەکات.