"وەلید کیلانی"، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی حەماس، ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "ئیسماعیل هەنیە" سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس بۆ گەشتێکی چەند ڕۆژە سەردانی لوبنانی کردووە.
کیلانی وتیشی: ئەم سەردانە دوای کۆبوونەوە هاوبەشەکانی «سەیید حەسەن نەسروڵڵا» ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لەگەڵ بەرپرسانی بزوتنەوەی حەماس و جیهادی ئیسلامی لە لوبنان بەمەبەستی هەماهەنگیی هەڵوێستەکان و بەهێزکردنی خۆڕاگری دژ بە ڕژێمی زایۆنی بەڕێوە دەچێت .
گەشتەکەی هەنیە بۆ لوبنان لە کاتێکدا ڕوودەدات کە گرژییەکان لە مزگەوتی ئەقسا ڕووی لە پەرەسەندن ناوە.
342/