بەسام سەباغ جەختی لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان لەسەر نەهێشتنی دەرئەنجامەکانی بوومەلەرزەکە کردەوە.
سەباغ ئاماژەی بەوەشکرد، سوریا هەموو هەوڵەکانی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ ئاسانکاری بۆ وەڵامدانەوەی کارەساتی بوومەلەرزەکە و پابەندە بە ناردنی هاوکاری مرۆیی بۆ سەرجەم هاوڵاتیانی زیانلێکەوتوو.
نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، سوریا هەوڵی سیاسیکردنی دۆخی مرۆیی رەت دەکاتەوە و جەخت لەسەر پێویستی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان دەکاتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی بوومەلەرزەکە بە هاوکاریکردن بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ژێرخانی ئابووری و چاککردنەوەی زیانەکانی بوومەلەرزەکە .
سەباغ جەختی لەوە کردەوە، ئەو بەربەستیانەی کە بەسەر نەخۆشخانەکانی سوریادا سەپێنراوە و خۆبواردنی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بۆ فرۆشتنی دەرمان و کەرەستەی پزیشکی پێویست، کارەکانی وەزارەتی تەندروستی سوریای قورس کردووە، بەتایبەتی لە ماوەی کۆرۆنا و کاتی بوومەلەرزەکان.
342/