بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی «لیژنەی بەرگری لە مافی مرۆڤ»؛ هێزی ئاسایشی ڕژێمی سەعودی بە ژمارێک ترۆمبیلی زرێدارەوە هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی قەتیف و پەلاماری چەن ماڵێکیان دا لە شارۆچکەکانی «ئەلعەوامیه»، «حەفر باتین»و«ئوممولحەمام» هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی عەرەستان و لەو هێرشانەیاندا دە لاوی شێعەیان ڕاپێچ کردو گواستنیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ئەم گرتن و لەبەند کردنانە پاش هێرشی پڕ تووند و تیژیی سەربازانی سەعوودی و نانەوەی کەشێکی پڕ ترس و تۆقان لەو ناوچانە ئەنجام دراوە.
خەڵکی ڕۆژهەڵاتی عەرەبستان لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییەدا بەجاران بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سەرکوتکاری و داپڵۆساندەکانی ڕژێمی سعوودی و کوشتنی دەیان نارازی لە شارەکانی عەوامییە و قەتیف خۆپیشاندانیان بەڕێوە بردووە، بەڵام هەرجارەو بەرەوڕووی سەرکوت کرانێکی تووندو بێ بەزەییانەی هێزی سەربازیی ئالی سەعوود بوونەتەوە.
حکومەتی سەعوودی هەموو ساڵێک بەمەبەستی تیابردنی ئازادیی ڕادەربڕین و بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم سزای قورس و تەنانەت بڕیاری سێدارە دادەسپێنێ بە سەر ژمارێکی زۆر لە نەیارانی ئالی سەعووددا.
342/