بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، شەوی ھەینی لە سەر شەممە هێرشێکی چه‌کداری دەکرێتە سەر پۆلیسی فیدراڵی عێراق.
ھەر لەم پەیوەندییەدا سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی له پارێزگای دیاله رایگه‌یاندووە : له نێوان پارێزگه‌کانی به‌غدا و دیاله چەکداران ھەڵیانکوتاوەتە سەر پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق و به‌هۆیه‌وه دوو پۆلیس برینداربوونە.
ئه‌مە له‌کاتێکدایه کەڕۆژی ھەینیش چه‌کدارانی داعش له پارێزگای سەلاحەدین چوار هاوڵاتیی شوانکارەیان بە خۆیان و مەڕەکانیانەوە ڕفاندووە.
وەک لە ڕاپۆرتەکە دا ئاماژەی پێ کراوە، لە پاش ڕووداوە یەکێک لە ڕفێنراوەکان لە دەستی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە هەڵاتوە و خۆی گەیاندووەتە لای ھێزەکانی ئاسایشت.
342/